فێرارییەکی کۆپی کراو بە چوارسەد هەزار دۆلار فرۆشرا

فێرارییەکی جۆری 250 GT کە لە ساڵانی هەشتاکاندا بەکارهێنراوە لە فیلمێکی سینەماییدا بە ناوی "Ferris Bueller’s Day Off" هەفتەی ڕابردوو فرۆشرا بە ٤٠٠،٠٠٠ هەزار دۆلار. ئەوەی جێی تێڕامانە ئەم ئوتومبیلە ئۆرجیناڵ نییەو لەلایەن شەریکەی فێرارییەوە دروستنەکراوە، بەڵکو ئەمە بە مەبەستی بەکارهێنانی لە فیلمێکدا دروستکراوەو بە هۆی ئەوەی لە فیلمەکەدا کۆمەڵێک زەرەر بە ئوتومبیلەکە دەگات بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە بڕیاریانداوە کە سێ دانەی لێ دروستبکەن بۆ ئەوەی تێچووی فیلمەکەیان زۆر نەبێت.